زانای ناوداری ئایینی كوردستان دكتۆر محه‌مه‌د ناسر زیایی پاوه‌یی كاتژمێر 9ی شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 8ی ژانوییه‌ی 2009 رێكه‌وتی 19ی به‌فرانباری 1387 به هۆی نه‌خۆشی وه‌ستانی دڵ له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی موده‌ریس له شاری تاران كۆچی دوایی كرد.
محه‌مه‌د ناسر زیایی پاوه‌یی كوری عه‌لامه مه‌لا محه‌مه‌د زاهید زیایی بوو كه دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌مین سه‌رۆكی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی فێركاری و په‌روه‌ده‌ی شاری پاوه و موفتی ناوداری ناوچه‌ی هه‌ورامان بوو.
دكتۆر محه‌مه‌د ناسر زیایی یه‌كێك بوو له زانایانی دیار و هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌هلی سونه‌ت له كوردستان و دانیشتووی شاری پاوه له پارێزگای كرماشان بوو، ئه‌و له ساڵانی ته‌مه‌نی خۆی وه‌قفی خزمه‌ت كردن به ئاینی ئیسلام كرد.
محه‌مه‌د ناسر زیایی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرای ئیلاهیات و مه‌عاریفی ئیسلامی له زانكۆی تاران بوو.
ادامه مطلب



به‌ناچاری گروپی فیلمی (له پاریسه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا)كه ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی (جۆن تراڤۆلتا) ده‌ستیان هه‌ڵگرت له وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه كه بڕیاربوو له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری پاریس تۆماربكرێت، له‌دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان ده‌ستیانكرد به‌نانه‌وه‌ی ئاژه‌وه‌و سووتاندنی سه‌یاره‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه كه خاوه‌نداریتییه‌كه‌ی بۆ ستافی فیلمه‌كه ده‌گه‌ڕایه‌وه


پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی فۆتۆگرافی "سۆران عه‌بدوڵڵا نه‌قشبه‌ندی" به‌ناوی "رێگای من

